lirik lagu cqgg – ganji xaraw
نووسینی ۱
.
تۆ ڕاستی من سەر لێ شێواو
هەندێک جار دەرەکەوم وەک گەنجێکی خاراو
لە چیرۆکی ئەم جارە منم گێلە پیاو
نەفرەتبێت ……ئاڵۆزترم لەو ئاڵۆزیانەی ئەترسام یەخەم بگرن
هەستەکانم هیلاکن ئاگام لە خۆم نەماوە
هێندە………..هەوڵی فڕینم یا /پەڕەکانم دەڕوتێنەوە
وردە وردە…………ڕۆح و گینم / لەناو ئەم بێ ڕەنگییە ئەتوێنەوە
پێم نیشاندە (خودایە( نیشانەیەک
شوێنی بکەوم
ویستەمە…….!
ویستمە بەسەر ئەم مێشکە داغانەم/نەکەوم/ناکەوم
بەڵام!
هەندێک جار/بێ ئومێد دەوەستم
ئێستا بێ ئاگا ترم
ڕۆژ بە ڕۆژ تاریک ترم
گیانم نەما ئێستا هەردوو سێبەرین
لەگەڵ زەوی جووتم / ئێستا کەسمان نافڕین
.
.
کۆرس
لەڕێن (باوەڕ و گزە)
زۆر قورسە لەم تەپوتۆزە بیکەی بزە+۳
.
.
نووسینی ۲
.
بیست ساڵی خۆمم هەڵبژارد
نەک شەست ساڵی خۆشی
بەرچاوم تەمە
خودا لێم ناکەی چاووپۆشی
هێشتا لە ژیانم ڕازیم/ناشکورنیم
من هێزی ئەم مرۆڤەم وا ڕاپ دەخوێنێت
دەیەوێت وەک بابا ڤانگا گەردوون تێپەڕێنێت
بەخەمی ڕابردووم مێشکم دەئێشێنم
لەناو خۆمم/ دیارە کەنامەوێت سەر بۆ ڕەنگ دانەوێنم
تێتناگەم……!
دەمەوێت چەند جار بژیم
هەزاران جار بەر خراپە کەوتم
کردم/پاشان لێی پەشیمانم/بەڵام/دیسان دەیکەمەوە
زاڵبوون بەسەر هەست وەک ئەوە وایە
لە دەریایەک بێ بڕانەوە لەگەڵ بەلەمە دارەکەم ئاگر بکەمەوە
یان ئەوەتا غەرق ئەبم/ یان ڕەق ئەبمەوە
یان
خۆمم بگرم تا لە دەریا ئەپەڕمەوە
.
.
کۆرس
.
لەڕێن(باوەڕ و گزە(
زۆر قورسە لەم تەپ و تۆزە بیکەی بزە+۲
ئەم چارە نووسە هێندەیتر ئەمکات شپرزە
.
.
نووسینی ۳
.
دەمەوێت لەگەڵ تاک بە تاکی خەڵک بە قسە بێم
وەک ڕۆژ لەگەڵ نەنگیەکان و تیشک دێم
دەزانم تەمەن کورترە لەم شێتیە تا لەگەڵی ڕابێم
بەڵام ناشتوانم لەم بیرۆکانەم هەڵێم
هەر بە (شێتی شێتی) شێتبوو حاڵەتم
ناخم شێترە لە ڕواڵەتم
گزە……..گوێ لە ترپەی دڵت بگرە
گوێت لێ نەبوو؟؟
گوێت لێنەبوو؟!
دەستی لەسەر ڕاگرە /شوێنی کەوە هەنگاوەکان لەگەڵی
ئەزانم لەگەڵی ئەشەلی
ئەمەوێت وەک تەنها ترین مرۆڤ بمێنمەوە
ئیلهامم چۆلەکەکان بێت
شاخ و دۆڵ پڕبێت
ڕۆحم لەگەڵ خوڕەی ئەم کانییە بە سەما بێت
لەگەڵ تیشکی خۆر بەندەبێت
لەگەڵ مانگ بێداربێت
.
.
لە ڕێن(باوەڕ و گزە)
زۆر قورسە لەم تەپ و تۆزە بیکەی بزە+۳
ئەم چارە نووسە هێندەیتر ئەمکات شپرزە
Lirik lagu lainnya:
- lirik lagu bananarama – stuff like that
- lirik lagu river valley youth – generation on fire
- lirik lagu ivy mode – money can’t buy
- lirik lagu אייל גולן – ha’etz shebagan – העץ שבגן – eyal golan
- lirik lagu nesim najih – ben in de club
- lirik lagu dreve – false beauty
- lirik lagu fudge – i got the good
- lirik lagu dominic lord – parade
- lirik lagu injury reserve – keep on slippin’
- lirik lagu zeb – ballin’