lirik.web.id
a b c d e f g h i j k l m n o p q r s t u v w x y z 0 1 2 3 4 5 6 7 8 9 #

lirik lagu aryas javan – qhavli dro

Loading...

قوربانی دەمت بم بە دووسەد قەولی درۆوە!
مەمکێشە وەکوو سوورمە بە پشت چاو و برۆوە

من ڕەنگی بەهارم لە قژی زەردی خەزان دی
چت داوە هەموو دەم لە کزەی جەرگی بە سۆوە

دێی و دەشکێنی دڵی وەک شووشە بە جارێ
دڵ چۆلەکەیە مەیدە بە دەست چەنگی هەڵۆوە

دوێ شەو بە سەری بادە دڵم مایلی تۆ بوو
بۆ کایە دەکەی بەو دڵی بێچارە لە خۆوە؟

تاڵی دەمی من سووحبەتی تاڵی دەمی تۆ بوو!
نەمزانی دەمم کەوتە سەرابی دەمی تۆوە

بیانووتە کە دێی تانە دەدەی گوایە بزۆزم!
ئەو جارە کە هاتی سەری خۆت جارێ مەچۆوە

گێژم بە بەرامەی سەری ئەو زوولفە بڵاوەت
“شەرتە گوڵی کەس تازە نەکەم ئیدی بە بۆوە


Lirik lagu lainnya:

LIRIK YANG LAGI HITS MINGGU INI

Loading...