lirik lagu zakaria abdulla - nemzanî
نەمزانی ڕۆژێک دادێ گیانە تۆ بەجێم دێڵی!
ساردی ئەم وڵاتە لە ناخی دڵتا دەکێڵی
ناکرێ هەر ڕۆژێ دڵ بگۆڕی، چۆنت مەبەستە!
بیرتچوو بێوەفایی لای ئێمە گەلێک سەختە؟!
تخوا بگەڕێوە بەبێ تۆ دڵ سەرگەردانە
باخی هیوا و عومرم بەبێ تۆ هەردەم خەزانە
چاوانی تۆ تەنیا ڕووناکی ڕێگام بوو
باوەش و ئەگریجەت پەناو تەکیەگام بوو!
تۆ لێرە چیت بینی؟ وا بە جارێ گۆڕای!
لە ئاشق و ئەوینی خۆت بە جارێ تۆرای!
دێوانە بووم من ئەگەر ڕۆژێ باوەڕم پێت کرد!
تۆش بووی بە مۆدێرن و پشتت لە منی شێت کرد!
بەفری سپی زستانی ئێرە وا کاری لێت کرد!
پاکی کردەوە وشەی عشق و لە دڵتی دەرکرد!
تخوا بگەڕێوە بەبێ تۆ دڵ سەرگەردانە
باخی هیوا و عومرم بەبێ تۆ هەردەم خەزانە
من قەت نابم بە تۆ، تۆش نابی بە ئەوان
من باوەڕم پێت کرد، تۆش باوەڕت دۆڕاند
ئێستا وا دەزانی هێشتا هیچ نەبووە؟!
دوێنێ عشقێکی پاک، ئەمڕۆ لەبیرت کردووە!
نەمزانی ڕۆژێک دادێ گیانە تۆ بەجێم دێڵی!
ساردی ئەم وڵاتە لە ناخی دڵتا دەکێڵی
ناکرێ هەر ڕۆژێ دڵ بگۆڕی، چۆنت مەبەستە!
بیرتچوو بێوەفایی لای ئێمە گەلێ سەختە؟!
تخوا بگەڕێوە بەبێ تۆ دڵ سەرگەردانە
باخی هیوا و عومرم بەبێ تۆ هەردەم خەزانە
Lirik lagu lainnya:
- lirik lagu yung tenyeszbika - skipió, sztifió
- lirik lagu mark az - patek
- lirik lagu thahomey - la light
- lirik lagu kano - class of deja
- lirik lagu dellacasa maldive - fiume di piume
- lirik lagu peppa pig - rainbow, rainbow
- lirik lagu txngi - necromaniac
- lirik lagu 27 directions - handjob - acapella
- lirik lagu hopium - scorpio
- lirik lagu the sunshine company - it's sunday