lirik.web.id
a b c d e f g h i j k l m n o p q r s t u v w x y z 0 1 2 3 4 5 6 7 8 9 #

lirik lagu homer dizeyee - mara beboos

Loading...

ماچم بکە، ماچم بکە
بۆ دواهەمین جار
خوا ئاگاداری تۆ بێ
کە من وا بەرەو چارەنووسی خۆم دەرۆم
بەهاری ئێمە تێپەڕی
تێپەڕی، تێپەرێ
من وا بەرەو چارەنووسی خۆم دەڕۆم
لەناوە راستی لافاو دا پەیمنام لەگەڵ کەشتیوانان بەستووە
یەکێک کە گیانی خۆی بەخش کردبێ دەبێ لە لافاویش تێبپەڕێ
بە نیوە شەوان پەیمانم لەگەڵ یارانم بەستووە
کە لە کێوەکانە ئاگر بکەمەوە
وا بەو شەوە تاریکە سەفەر دەکەم
وا بەو رێچکۆڵە باریکە تێپەڕ دەبم
دە بڕوانە من ئەی گوڵەکەم
ئەسرینی غەم بۆم مەڕێژە
کچە جوانەکە
ئەمشەو من میوانی تۆم
لە لای تۆ دەمێنمەوە
تا لێوەکانت بخەیتە سەر لێوی من
کچە جوانەکە
لە تیشکی نیگای چاوانت
فرمێسکە بێ گوناهەکانت
ئەم شەوەم رۆشەن دەکەنەوە
له‌به‌ری به‌یانا‌ ئه‌ستێره‌ مرد
وه‌ك فرمێسكێكی ماته‌مین
له‌ناو په‌ڕی نه‌رم و نۆڵ
پاڵی دابێته‌وه‌
به‌ دواترین نیگای چاوه‌كانی
نیگایه‌ بێ گوناهه‌كانی
كه‌ دواترین سرووده‌
هه‌ڵسه‌وه‌،
كه‌ من له‌ ئێستا به‌ دواوه
رێگایه‌كی دیكه‌ ده‌گرمه‌ به‌ر
له‌و رێگایه‌ تازه‌یه‌
كارێكی ترم له‌ كه‌له‌ی سه‌ر دایه‌
جا ده‌بێ ده‌ست له‌ به‌یانی رووناك هه‌ڵگرم
به‌و ئومێده‌ی كه‌ به‌یانێكی رووناكترم هه‌بێ
نیگاكانی من
وا به‌ره‌و رووی تۆیه‌
نیگاكانی تۆش
وا به‌ره‌و رووی منه‌
فریشته‌ جوانه‌كان‌
له‌ ئاسمانا ماته‌مم بۆ بگرن
كچه‌ جوانه‌كه‌
چاوه‌ ره‌شه‌كانت هه‌ڵبێنه‌ و
به‌ رووخساره‌ به‌هه‌شتیه‌كه‌ت
یه‌ك جاری دیكه‌
بڕوانه‌ رووخساری من


Lirik lagu lainnya:

LIRIK YANG LAGI HITS MINGGU INI

Loading...